پێنج کوژراو و بریندار لە هێرشی ئەمریکییەکان بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328983-پێنج_کوژراو_و_بریندار_لە_هێرشی_ئەمریکییەکان_بۆسەر_سووریا
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە گردووپەڕی حەسەکەی سووریا، پێنج کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2018 14:45 Asia/Tehran
  • پێنج کوژراو و بریندار لە هێرشی ئەمریکییەکان بۆسەر سووریا

بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە گردووپەڕی حەسەکەی سووریا، پێنج کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، لەدرێژەی ئەو تاوانکارییانە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، ئاوایی"الصفاوی" لەنزیک سنوورەکانی سووریاو عێراق و لەگردووپەڕی حەسەکە لەباکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان دایە بەرپەلاماری ئاسمانی.

دوابەدوای ئەو پەلامارانە، سێ کەسی سیڤیلی سووری کوژران و دوو کەسی دیکە بەتوندی بریندار بوون.

سەرلەئێوارەی سێ شەممەی ڕابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی کەمپی ئاوارە سوورییەکان لەباشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی سووریایان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە سی کەس کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نزیک بەپەنجا کەسی سیڤیل لە درێرەزوور لەئاکامی پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی کوژران.

ئەمریکا و چەند وڵاتی هاوپەیمانی، لە ئاگۆستی٢٠١٤دا بەبیانووی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەدەر لەچوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.

ئەو هاوپەیمانییە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی سووری لە پارێزگای ڕەققە، دێڕەزوور وحەڵەب خەڵتانی خاک و خوێن و زۆرێ لە ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی وێران کردووە.

حکومەتی سووریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سووریا.