کاردانەوەی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە واشنگتۆن بە تۆمەت پاڵدانی دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328997-کاردانەوەی_باڵوێزخانەی_ڕووسیا_لە_واشنگتۆن_بە_تۆمەت_پاڵدانی_دەکارگرتنی_چەکی_شیمیایی_لە_سووریا
باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا، وتی: بانگەشەی واشنگتۆن لەمەڕ بەرپرسایەتیی مۆسکۆ لە دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لەسووریا، بێ شەرمانەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە واشنگتۆن بە تۆمەت پاڵدانی دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لە سووریا

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا، وتی: بانگەشەی واشنگتۆن لەمەڕ بەرپرسایەتیی مۆسکۆ لە دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لەسووریا، بێ شەرمانەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"تاس"؛ باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بانگەشەی ئەم دواییەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لە سووریا لەلایەن ڕووسیاوە، تۆمەتێکی پڕووپووچ و زۆر بێ شەرمانەیە.

هیسر نائۆرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە وتی کە ئەو وڵاتە لەمەڕ پرسی دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لە سووریا جارێ هیچ بایکۆت و گەمارۆێکی بەدژ کەسدا ڕانەگەیاندووە بەڵام ڕووسیا بە بەرپرسی کەڵک وەرگرتنی سوپای سووریا لە ماددە ژەهراوییەکان دەزانێ.

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا وتی: واشنگتۆن لەئیدیعای بێ بنەماو پڕووپووچی کەڵک وەرگرتن لە ماددە ژەهراوییەکان لەلایەن دەمشقەوە وەک ئامرازێک بۆ ئەندازیاریی ژێئۆپۆلیتیک لەدژ سووریا کەڵک وەردەگرێ.

لەبەیاننامەی ئەو باڵوێزخانەدا جەخت لەوە کراوە کە حکومەتی ئەمریکا قەت سەنەدێکی لەبارەوە نەخستووەتەڕوو و ئەو بانگەشانە، بۆ پاسادانی پەلامارکردنەسەر پێگەکانی سوپای سووریا دێنێتەئاراوە.

ئەمریکا لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بێ خستنەڕووی سەنەد، سوپای سووریای بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی تۆمەتبار کردووەو پاشان، پێگەکانی هێزە سوورییەکانی کردۆتە ئامانج.