بەبنبەست گەیشتنی سوپای تورکیا لە عەفرینی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329017-بەبنبەست_گەیشتنی_سوپای_تورکیا_لە_عەفرینی_سووریا
سوپای تورکیا تەنیا پێنج کیلۆمیتر هاتووەتە ناوقووڵایی خاکی سووریا لە عەفرین کە بەلەبەرچاوگرتنی درێژەی تێکهەڵچوونەکان لەوناوچەیە، بەسەرکەوتنێکی بەرچاو نایەتەئەژمار بۆ تورکیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2018 04:44 Asia/Tehran
  • بەبنبەست گەیشتنی سوپای تورکیا لە عەفرینی سووریا

سوپای تورکیا تەنیا پێنج کیلۆمیتر هاتووەتە ناوقووڵایی خاکی سووریا لە عەفرین کە بەلەبەرچاوگرتنی درێژەی تێکهەڵچوونەکان لەوناوچەیە، بەسەرکەوتنێکی بەرچاو نایەتەئەژمار بۆ تورکیا .

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی پەیامنێری کوردپرێس، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە جارێ سەرکەوتنێکی بەرچاویان نەبووە لە جم و جۆڵە مەیدانییەکانی عەفرین. سێ میحوەری بولبول، ڕاجوو و جندرێس شوێنی جیددی تێکهەڵچوونەکانی شەڕڤانانی کوردی سووری و سوپای تورکیایە.

بەپێی سەنەدە مەیدانییەکان، ژماری شەڕڤانانی کورد لە هەر گوندێک لەناوچەی عەفرین ، ژمارێکی بەرچاو نییە، ئەوە لەکاتێکدایە کە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بەژمارێکی زۆرەوە لە پێگەکانیانەوە هێرشیان دەکەنەسەر.

سەرحەد عەفرینی یەک لە فەرماندەرانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) لە میحوەری جندرێس، وتی: کوردەکانی سووریا، وەڵامی پەلامارەکانی تورکیاو هاوپەیمانەکانی بەشەڕی چەکداریی و پارتیزانی دەدەنەوە، ئەوان بۆ پارە شەڕ دەکەن، بەڵام کوردەکان بۆ بەرگریی لەخاکی سووریا دەجەنگن.

میحوەرەکانی بولبل، ڕاجوو و جندرێس لە عەفرینی سووریا خاڵە سفرە سنوورییەکانن و وەک شوێنی تێکهەڵچوون دەتوانرێ ناو ببردرێن و لەباری سەربازییەوە، سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بۆ سوپای تورکیا نایەتە ئەژمار.

بەرلەوە، نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) لەدیمانە لەگەڵ کوردپرێس، لەبارەی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی عەفرینی سووریا وتی: ئامانجی تورکیا لەو شەڕە، داگیرکردنی بەشێک لەخاکی سووریاو پەیوەست کردنی بە تورکیایە.