لەقاودانی مسکۆ سەبارەت بە یارمەتی ئەمریکا بە تیرۆریستەکان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329133-لەقاودانی_مسکۆ_سەبارەت_بە_یارمەتی_ئەمریکا_بە_تیرۆریستەکان_لە_سووریا
وەزیریاری بەرەڤانی ڕوسیا لە هەوڵی هێزە ئەمریکیەکان بەمەبەستی بەدی هێنانی کەش وهەوای ئەمن بۆ تیرۆریستەکان لە ڕٶژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2018 14:47 Asia/Tehran
  • لەقاودانی مسکۆ سەبارەت بە یارمەتی ئەمریکا بە تیرۆریستەکان لە سووریا

وەزیریاری بەرەڤانی ڕوسیا لە هەوڵی هێزە ئەمریکیەکان بەمەبەستی بەدی هێنانی کەش وهەوای ئەمن بۆ تیرۆریستەکان لە ڕٶژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " ئیلکساندرفومین "  وەزیریاری بەرەڤانی ڕوسیا ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵە هەواڵیەکانی ئەم وڵاتە وتی هێزە کانی هەڵمەتی تایبەتی ئەمریکا ویەکەکانی تری سەربازی چالاک لە سووریا ، بۆ بەدی هێنانی کەش وهەوای ئەمن بۆ چالاکی تیرۆریستەکان لە ناوچەی ئەلتنف لە رٶژهەڵاتی سووریا یارمەتی دەدەن .فومین وتیشی واشنتۆن لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە ڕٶژهەڵاتی سووریا وەکوو شوینێکی ئەمن بۆ دابین  کردنی ئەمنیەتی تیرۆریستەکان کەڵک وەردەگرێت. ئەم کاربەدەستە ڕووسیا لە بارەی دۆخ لە ناوچەی ئەمنیەتی پەنجا وپێنج کیلومیتری نێزیک ناوچەی ئاوەدانی ئەلتەنف لە ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانی دەربڕی ووتی: تیرۆریستەکان بە یارمەتی هێزە ئەمریکیەکان ، لەم ناوچەیە لە دراوسێیەتی سنووری ئێراق بۆ ئامادەکاری پەلامارەکانیان کەڵک وەردەرگرن. فومین وتیشی: تیرۆریستەکان هەموو ئەم کردەوانەیان ؛لەژێر چاوەدێری وڕێنوێنی هێزەکانی هەڵمەتی تایبەتی ئەمریکا ویەکینەکانی سەربازی تری هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ناوچە ئەنجام ئەدەن.  وەزیریاری بەرەڤانی ڕووسیا هەروەها بە ئاماژەدان بە قەیرانی مرۆڤی لە ئوردوگەی ئەلرکبان لە دەوروبەری ئەلتنف وتی ئەم دۆخە نالەبارە بە هۆی خۆبواردنی سەربازانی ئەمریکایی لە دەرکرانی بەڵگە بۆهاتووچووی کاروانەکانی مرۆڤ دوستانە بەدی هاتووە.