ڕە شەکوژان پێش بە چوونەدەری دانیشتووانی غوتەی رۆژهەڵاتی دەگرن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329287-ڕە_شەکوژان_پێش_بە_چوونەدەری_دانیشتووانی_غوتەی_رۆژهەڵاتی_دەگرن
وتە بێژی ناوەندی ڕوسی ئاشتی لایەنە دژبەرەکان لە سوریا وتی: ترۆریستان بە گوللـەباران کردنیی بوارگەکانی گوتەی رۆژهەڵاتی سوریا، پێشدەگرن بە چوونە دەری دانیشتووانی ناوچەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • ڕە شەکوژان پێش بە چوونەدەری دانیشتووانی غوتەی رۆژهەڵاتی دەگرن

وتە بێژی ناوەندی ڕوسی ئاشتی لایەنە دژبەرەکان لە سوریا وتی: ترۆریستان بە گوللـەباران کردنیی بوارگەکانی گوتەی رۆژهەڵاتی سوریا، پێشدەگرن بە چوونە دەری دانیشتووانی ناوچەکە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "دیلادیمیر زولوتوخین" وتە بیژی ناوەندی ئاستی لایەنە دژبەرەکان لە سوریا سەربە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ، ئەمرۆ یەکشەممە بە هەواڵنێران وتی ، ترۆریستان بە هاوەن دەرمانگایەک لە نزیکی بوارگەی ئینسانی لە گردو پەڕی ڕۆژئاوای ناوچەی ئەلرێحان گوللـەباران کرد، بەڵام زەرەری گیانی بە دواوە نەبووە.

 بە وتەی ئەم کاربەدەستەی سەربازی ڕووس، ئەندامانی تاقمە ترۆریستییەکان لە سوریا کە درێژە بە کردەی دنە دەرانە ئەدەن و ئاگر بڕەکە بنپێدەکەن، خۆیان لە پشت کەسانی مەدەنی وەک ئافرەتان و منداڵان دەشارنەوە . ئەو وتی، ئەم چەشنە کردەوەگەلە تاوانکاری جەنگی دێنە ئەژمار و دەبێ هۆکارانی ئەو بکەونە بەر ڕاوەدووی یاسایی.

 لە بڕیارنامەکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دامەزراندنی ئاگر بڕی ٣٠ رۆژە لە سوریا کە لە دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو لە سەرانسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە چووە، بەڕاشکاوی گوتراوە ئەم ئاگر بڕە  ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ترۆریستان ناگرێتەوە .