بەشار ئەسەد:ھاوپەیمانیی ئەمریکی پشتیوانی داعشە لە سووریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329301-بەشار_ئەسەد_ھاوپەیمانیی_ئەمریکی_پشتیوانی_داعشە_لە_سووریادا
سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند:ھاوپەیمانیی بەناو نێونەتەوەیی دژی داعش لە کردەوەدا بووە بە ھێزی ئاسمانیی تاقمی تیرۆریستی داعش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2018 06:38 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد:ھاوپەیمانیی ئەمریکی پشتیوانی داعشە لە سووریادا

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند:ھاوپەیمانیی بەناو نێونەتەوەیی دژی داعش لە کردەوەدا بووە بە ھێزی ئاسمانیی تاقمی تیرۆریستی داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی یەکشەممە دوای دیداری لەگەڵ حسەین جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە دیمەشق وتیشی: ئامانجی ھاوپەیمانییەکەی ئەمریکا تەنیا پشتیوانی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە داعشە.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە دانیشتووانی غوتەی ڕۆژھەڵات خوازیاری ڕزگار بوون لەژێر ڕکێفی تیرۆریستەکانن، وتی: سوپای سووریا لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە جەماوەری ئەم ناوچەیە ھەڵمەتەکانی بۆ ڕزگار کردنی غوتەی ڕۆژھەڵات لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان بەردەوام دەکات.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لێک دژییەک لەنێوان ئاگربڕو ھەڵمەتی دژی تیرۆریستی دا نییە،وتیشی: ھەڵمەتەکانی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژھەڵات لە ڕاستی دا درێژەی ھەمان شەڕی دژی تیرۆریزمە.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەی کردە بانگەشەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سووریا لەچەکی کیمیایی و جەختی کرد: ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بە تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە نیازی پاساودانی شاڵاوەکانیان بۆ سەر سوپای سووریان.

سەرەتاکانی ئاپریلی ٢٠١٧ تاقمە چەکدارو تیرۆریستەکان باسی ئەنجام گرتنی هێرشی کیمیایییان کرد لە شاری خان شەیخونی سوریا. دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە میدیاکانی ڕۆژئاوا و عەرەبیی هاوتەریب لەگەڵ تیرۆریستان بە وەڕی خستنی هەراوهوریای پڕوپاگەندەیی ، هەوڵیان دا هەتا دەوڵەتی سووریا بە دەست هەبوون لەو هێرشە کیمیایەدا تۆمەتبار بکەن و ئەمەش بوختانێک بوو کە دەوڵەتی سووریا بە توندی ڕەتی کردەوەو پێی لە سەر ئامادە بوونی خۆی بە مەبەستی ئەنجام گرتنی لێکۆڵینەوەی بەربڵاو لەم پەیوەندیەدا داگرتووە. جێگای ئاماژەیە کە لە ڕووداوەکەی خان شەیخون دا لانیکەم شەست کەس گیانیان لە دەست دا.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.