قوربانی بوونی خەڵکی مەدەنی لە پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329427-قوربانی_بوونی_خەڵکی_مەدەنی_لە_پەلامارەکانی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_عەفرین
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ١٩ کەسی مەدەنی لە دوایین پەلاماری ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری سووریا کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2018 04:10 Asia/Tehran
  • قوربانی بوونی خەڵکی مەدەنی لە پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ١٩ کەسی مەدەنی لە دوایین پەلاماری ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری سووریا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە لە لەندەن سەقامگیرە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ ١٩ کەسی مەدەنی لەوان دوو منداڵ لە پەلامارەکانی ڕۆژی دووشەممەی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین گیانیان لە دەست داوە.

سوپای تورکیا  لە ٢٠ی ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی "چڵەزەیتوون" دژ بە کوردەکان لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەست پێ کردووە.

تورکیا پێشتریش ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "قەڵغانی فورات" لە باکووری سووریا بەڕێوە بردبوو.

دیمەشق بەردەوام ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هاتنی هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ نێو خاکی سووریای داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە و ڕایگەیاندووە ئەو پەلامارەی تورکیا بنپێکەری مافی دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی سووریایە.