پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەرناوچەی باب توما لە پێتەختی سووریا
تیرۆریستانی سەقامگیر لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ئەمرۆ سێ شەممە بە پەلاماری بەهاوەن بۆسەر گەڕەکی " باب توما" لە دەمیشق ، دووشارومەندی سووری لەوان منداڵیکیان بریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، تاقمە تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەم پەلامارە بە هاوەنە ، زیانی زۆریان لەماڵ وژێر خانەکانی گشتیی ناوچەی باب توما گەیاند . تیرۆریستەکانی سەقامگیر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دوێنێ دوشەممە یس بە پەلاماری بەهاوەن بۆسەر نەخۆشخانەی تشرین لە دەمیشق ، حەوت شارومەندی سووریان بریندار کرد.
تاقمە تیرۆریستەکان لەیەک مانگ لەمەوپیش ، هەتائێستاکە زۆربەی ناوچە ئاوەدانەکانی دەمیشق ودەوروبەری ئەوی یان بە موشەک وبە هاوەنداوەتە بەر دەسڕێژ کە بەهۆیەوە ، ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی سووریائیان کوشتووەو یا بریندارکردووە.
بریارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزرانی ئاگر بڕی سیی ڕۆژە لە سووریا لە بیست وچواری فڤوریە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە جێ بەجێ کراوە. لەم بڕیارنامەیەدا وتراوە کە کۆتایی دان بە تێکەڵچوونەکان تاقمە تیرۆریستەکانی وەک ، داعش ، ئەلقاعیدە وتەحریری شام ناگرێتەوە.