بەردەوامیی تێکهەڵچوونی نێوان بەرەی نوسرە لەگەڵ "تەحریری سووریا " لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329553-بەردەوامیی_تێکهەڵچوونی_نێوان_بەرەی_نوسرە_لەگەڵ_تەحریری_سووریا_لە_سووریا
بە هۆی تێکهەڵچوونی تاقمە تیرۆریستەکان لە پارێزگاکانی حەڵەب وئەدلیبی سووریا ، فرەتر لە دووسەدو بیست تیرۆریست وپەنجا کەسی سێڤێل کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2018 15:59 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تێکهەڵچوونی نێوان بەرەی نوسرە لەگەڵ

بە هۆی تێکهەڵچوونی تاقمە تیرۆریستەکان لە پارێزگاکانی حەڵەب وئەدلیبی سووریا ، فرەتر لە دووسەدو بیست تیرۆریست وپەنجا کەسی سێڤێل کوژران .

بە پیی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری فارس ، تێکەڵچوونی نێوان تاقمی بەرەی نوسرە وبەرە تەحریری سووریا لە باکووری سووریا بۆ چواردەهەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی هەبوو.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند دوولایەن لە جەریانی پەلاماری بەرانبەر ، لە چەکی قورس کەڵکیان وەرگرت وهەرئەم مەسەلە بووە هۆی ڕق وتوڕەیی دانیشتوانی ئەم ناوچانە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند لە تێکەڵچوونەکانی بەرەی نوسرەو تەحریری سووریا ، لانی کەم دووسەدو بیست وسێ تیرۆریست کوژران کە سەدو سی ودوو کەسیان ئەندامانی نوسرە بوون.

سووریا لە ساڵی دووهەزارویازدە بە بەشداری تاقمە چەکدار وتیرۆریستەکانی وەک داعش وبەرەی نوسرە کە لە لاەین ڕۆژئاوا وبڕیک لە وڵاتانی ناوچە پشتیوانیان لیی دەکرێت لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوویە .

بەپیشڕەوی سوپا وهێزەکانی خۆڕاگری ، سووریا دوای چەندین ساڵ پاوەجێی ، لەسەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمە وتەواو لە بەرامبەر تیرۆریسم دایە .