هەزاروحەفتسەدهێزی هاوپەیمانانی کوردەکان دەنێردرێن بۆ عەفرین
هەزاروحەفتسەد هێزی هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا لە پارێزگاکانی ئەلرەقە" ئەلحەسەکە" ودەیروزۆر " دەگوێزرێنەوە بۆعەفرین لەباکووری سووریا .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا " ئەبو عومەر ئەلئیدلبی " وتەبێژی تاقمە چەکدارەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ کوردەکانی سووریا لە وتووێژ لەگەڵ ڕویتێرز وتی: ئەم هێزانە کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات هاوڕێ هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا خەریکی شەڕلەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکانی داعش بوون، بۆ بەربەرکانێ لەگەڵ دەسدرێژی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین گواستنمانەوە. بەقسەی ئەبو عومەر ئەلادلبی حەوتسەد کەس لەم هێزانە لە هێڵی بەرایی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرەو عەفرین کەوتوونەتە ڕێ.
ئەمە لە حاڵێکایە کە شارۆچکە وگوندەکانی ناوچەی عەفرین هەروا لەژێر ئاگری قورسی سوپای تورکیادان. ڕۆژی دوشەممە لە دوایین کردەوەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین سێزدە شارومەندی سووری لەوان سێ منداڵ بەهۆی بومبارانی سوپای تورکیا کوژران.
هەڵمەتی سەربازی ئانکارا بەناوەی چڵە زەیتوون لە بیستی ژانێڤەری دووهەزاروهەژدە لە عەفرین ، لەباکووری سووریا دەسپێکراکە بەپێی ڕایەگاندنی میدیاکانی تورکیا، فرەتر لە شەش هەزار هێزی سەربازی ئەم وڵاتە تیدا بەشداریان کردووە.
ئانکارا ئیدعای کردووە مەبەستی لەم هەڵمەتە ، لە ناوبردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا پەیەدە یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا یەپەگە وداعش لە عەفرینە .
تورکیا هەتا ئێستاکە لەم هەڵمەتە فرەتر لە شەست هێزی سوپا وسێسەدوپەنجا ئەندامی تاقمە چەکدارەکانی هاوپەیمانی خۆی لە دەس داوە.