خەڵکی غوتەی رۆژهەڵاتی هەروا قەڵخانی ئینسانی ڕەشەکوژەکان
سەرەڕای دیاریکردنیی بوارگەی ئەمن لە لایەن سوپای سوریا لە غوتەی رۆژهەڵاتی بۆ چوونە دەر کەسانی سیڤیل، تاقمە ڕەشەکوژەکانی سەقامگیر لەم ناوچەیە، هەروا پێشدەگرن بە چوونە دەریی دانی'شتووانی ئەم ناوچەگەلە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ژمارێک پاس و ئامبۆلانس بۆ ڕاگواستنەوەی شارومەندان لە بوارگە دیاریکراوەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دا سەقامگیر بوونە تا خەڵکە ڕابگوێزن بۆ شۆینە ئەمنەکان،بەڵام تاقمە ڕەشەکوژەکان لەوان وەکوو قەڵخانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن. ئاگر بڕی کاتی پێنج شەممە کاژێری لە ٢٧ فیڤریە لە کاژێر ٩ بەیانیەوە تا ١٤ بەکاتی خۆجێی بۆ چوونە دەری کەسانی سیڤیل لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەستپێکراوە بەڵام گرووپە ڕەشەکوژەکان بەردەوام بنپێ یان کردووە .
پەلامارەکانی بەهاوەنی ترۆریستانی سەقامگیر لە غوتەی رۆژهەڵاتی لە ڕۆژی سێیشەممە بۆ سەر ناوچەی "جرمانا" لە ستانی ڕیفی دیمەشق، گردو پەڕی پێتەختی سوریا، سێ کوژراو وهەشت برینداری لێکەوتەوە.
ترۆریستانی سەقامگیر لە "غوتەیڕرۆژهەڵاتی" هەروەها بە پەلامارەکانی بەهاوەن بۆ سەر گەرەکی"باب توما" لە شاری "دیمەشق" دوو شارومەندی سوری لە وان مندالێکیان بریندار کرد.