زاڵبوونی سوپای سوریا بە سەر دووشارۆچکەی دیکە لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i329625-زاڵبوونی_سوپای_سوریا_بە_سەر_دووشارۆچکەی_دیکە_لە_غوتەی_رۆژهەڵاتی_دیمەشق
هێزەکانی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی پێشڕەوی خۆیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق، زالبوون بە سەر دوو شارۆچکەی دیکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2018 10:36 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی  سوپای سوریا بە سەر دووشارۆچکەی دیکە لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق

هێزەکانی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی پێشڕەوی خۆیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق، زالبوون بە سەر دوو شارۆچکەی دیکە .

 بە وگێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم، سوپای سوریا رۆژی سێ شەممە توانیی دوو شارۆچکەی "سەبقا" و "حەموریە" لەم ناوچەیە لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار بکات .

 بەر لەوەیش ، هێزەکانی سوپای سوریا دوای تێکهەلچوون لەگەڵ تاقمەکانی ترۆریستی لە غوتەی رۆژهەڵاتی  زاڵبوون بە سەر شارۆچکەی "ئەلمحەمەدیە" لە رۆژئاوای ناوچەی " بەیت نایم" دا.

 رۆژنامەی ئەوڵەتەنی سوریا یش نووسی :  سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆی دا لە ماوەی ٩ رۆژی رابردوو دا توانیی پتر لە سەدا ٤٠ ناوچەیەک کە لە غوتەی رۆژهەڵاتی دا لە ژێر رکێفی ترۆریستان دا بوو ، ئازاد بکات .

 پێگەی سەربازی "حیمیمیم" سەر ەب ڕوسیا لە سوریایش ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی زەمینی سوپای سوریا لە گوتەی رۆژهەڵاتی تا بە ئێستا جێ ڕەزامەندی بووە و بڕیارە یەکەکانی سوپای سوریا لە بەشی رۆژئاواییەوە بەرەو قووڵایی غوتەی رۆژهەڵاتی پێشڕەوی بکەن .