داواکاری ئەردۆغان لە ناتۆ بۆ دەسوەردانی سەربازی لە سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا ،خوازیاری دەسوەردانی سەربازی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوورناتۆ لە باکووری سووریا بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە لە ئانکارا وتی: هەربەوجۆرە کە ناتۆ تورکیای بۆ ئەفغانستان ، سومالی وبالکان بانگهێشت ، ئانکارایش ئەمڕۆ چاوەڕوانی هەیە ئەم ڕێکخراوەیە بۆ پشتیوانی لە تورکیا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ناتۆ ، بۆئەم وڵاتە لە هەڵمەتی سەربازی لە باکووری سووریا یارمەتی بدەن . سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدعای کرد، سوپای ئەم وڵاتە هەتا ئێستاکە هەشتسەدو پەنجا کیلومیتر لە باکووری سووریای خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی ودەیهەوێ ئەم ڕادەیە بگەیەنیتە دووهەزارو کیلومیتر. ئەردۆغان هەروەها دوێنێ شەو لە گەمارۆی تۆکمە تەواوی شاری عەفرین وهاتنی بەم زۆانەی سوپای ئەم وڵاتە بۆ ئەوشارە هەواڵی دا. ئەمە لەحاڵێکدایە کە نووری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی بەرەڤانی کاری گەلی کوردی سووریا یەپەگە شەوی هەینی بە ڕەت کردنەوەی گەمارۆی شاری عەفرین لە لایەن سوپای تورکیاوە ڕایگەیاند: سەربازانی تورک لە مەودای دە هەتا پازدە کیلومیرتی شاری عەفرینن وئەم شارە لە گەمارۆی سوپای تورکیانیە . پەلامارەکانی سوپای تورکیا بە بیانوی بەهێزکردنی ئەمنیەت وپاوەجیی لە سنورەکانی تورکیا لە بیست ی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەسپێکرا . دەوڵەتی سووریا بە مەحکوم کردنی هەڵمەتی سوپای تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە ، ئانکارای بە بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی دەمیشق تاوانبار کردووە.