زۆر بوونی ژوماری کوژراوانی خەڵکی سیڤیل لە پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین
سەرچاوەکانی سوری ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند: لە کاتی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە باکووری سوریا تائێستا 222 شارومەندی سیڤیل کوژراون .
هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا " سانا" ڕایگەیاند: هێزی سەربازیی تورکیا و تاقمە تیرۆریستییەکانی لایەنگری هەروەها بڕیارنامەی 2401ی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پێویستی دامەزرانی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە سوریا بنپێ دەکەن و بە چەشنی جۆربەجۆری چەک و کەرەستەی سەربازی ناوچە گوندنشینەکان و شارنشینەکان لە ناوچەی کوردنشینی عەفرین دەدەنە بەرپەلامار .
سانا وتیشی: سوپای تورکیا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو پەلامارەکان بۆسەر گوند و شارۆچکەکانی ناوچەی عەفرینی پەرەپێداوە کە بە هۆیەوە کەسێکی سیڤیل کوژرا و کەسێکی تریش برینداربوو .
ئەم ڕاپۆرتە هەروەها باسی ئەوەش دەکات ناوەندی شاری عەفرین بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ژومارێکی زۆر لە هاوڵاتیان و ئاوارەکانی شار کە بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆراک و فڕیاگوزارین .
سانا پێداگری کرد هێزی تورکیا بە ئەنقەست تەنیا جاددەی سەر بە حەڵەب - عەفرینی بە ئامانجی پێشگیری کردن لە هات و چوی هەرچەشنە ماددەی خۆراک و فریاگوزاری بۆ عەفرین دەداتە بە رپەلامار .
ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لەباکووری سوریا بە ناو چڵە زەیتون بە دژی هێزی سەربازیی کورد لە بیستەمی ژاانیڤەری ساڵی 2018ەوە دەست پێکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ئۆپراسیۆنە ڕایگەیاند ئەم کارەی تورکیا بنپێکردنی سەروەری نەتەوەیی سوریایە .