کاردانەوەی سووریا بە بانگەشەی تیرۆریستان لەمەڕ دەکارهێنرانی گازی ژاراوی لە غوتەی ڕۆژهەڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330077-کاردانەوەی_سووریا_بە_بانگەشەی_تیرۆریستان_لەمەڕ_دەکارهێنرانی_گازی_ژاراوی_لە_غوتەی_ڕۆژهەڵات
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا تۆمەتەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەمەڕ ئەوەی کە هێزە دەوڵەتییەکان گازی ژاراواییان بۆ سەرکوت کردنی ئەو گرووپانە لە غوتەی ڕۆژهەڵات بەکارهێناوە ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2018 04:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سووریا بە بانگەشەی تیرۆریستان لەمەڕ دەکارهێنرانی گازی ژاراوی لە غوتەی ڕۆژهەڵات

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا تۆمەتەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەمەڕ ئەوەی کە هێزە دەوڵەتییەکان گازی ژاراواییان بۆ سەرکوت کردنی ئەو گرووپانە لە غوتەی ڕۆژهەڵات بەکارهێناوە ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە دیمەشقەوە؛ فەیسەڵ میقداد ڕۆژی پێنجشەممە وتی:"  گرووپە تیرۆریستییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵات ، بۆ پێشگریی بە شکستی یەکجارییان، هەوڵ دەدەن بە تۆمەتبار کردنی هێزەکانی سووپا بە بەکارهێنانی گازی ژاراوی، گوشاری سەر دەوڵەتی سووریا چەن هێندە بکەن.

قسەکانی مقداد لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە توانیان بە دزە کردنە نێو بنکە و مەکۆی تیرۆریستان لە دەڤەری دیمەشق میحوەرێکی پێوەندیدەری گرینگی ئەم هێزانە بپچڕن و بەم چەشنە جم و جۆڵی تیرۆریستان لە نێوان سێ بەشی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵیان دژوار بووە و زوەبرێکی قورسیان لێ کەوتووە.

مێدیا دەوڵەتییەکانی سووریایش ڕاپۆرتیان داوە کە هێزە دەوڵەتییەکان بە گەمارۆ دانی شارۆچکەی "حەرەستان" کە لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستاندایە، پێوەندییان لەگەل بەشەکانی دیکەی غوتەی ڕۆژهەڵات پچڕاندووە.

ڕاپۆرتەکانی دیکە باس لەوە دەکەن کە هێزە دەوڵەتییەکان هەروەها دەستیان گرتووە بە سەر جووتسایدی سەرەکی کە باکووری غوتە پەیوەند دەدات بە ناوچەکانی باشوورییەوە و بەم چەشنە پێوەندی نێوان شارۆچکەی دوما کە گەورەترین شارۆچکەی ئەو ناوچەیە دێتە ئەژمار لەگەڵ بەشەکانی دیکەی غوتە پچڕاوە.

غوتەی ڕۆژهەڵات ناوچەیەکی ستراتژیکی لە نزیکی دیمەشقی پێتەختی سووریایە کە سوپای سووریا بەنیازە ئەوان لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو بکاتەوە. تیرۆریستان ڕۆژانە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە شاروومەندانی سووریایی دەدەنە بەر راکت و هاوەن.

سوپای سووریا لە ئاراستەی داکۆکی لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەنیازە غوتەی ڕۆژهەڵات لە بوونی تیرۆریستیان پاکتاو بکاتەوە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.