درێژەی بوردومانی بەهاوەنی فوعە وکەفەریا لەلایەن تیرۆریستانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330139-درێژەی_بوردومانی_بەهاوەنی_فوعە_وکەفەریا_لەلایەن_تیرۆریستانەوە
تیرۆریستانی تەحریری شام درێژە دەدەن بە هاویشتنی مووشەک و گوللە هاوەن بەرەو دوو شارۆچکەی شیعە نشین و گەمارۆ دراوی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2018 12:24 Asia/Tehran
  • درێژەی بوردومانی بەهاوەنی فوعە وکەفەریا لەلایەن تیرۆریستانەوە

تیرۆریستانی تەحریری شام درێژە دەدەن بە هاویشتنی مووشەک و گوللە هاوەن بەرەو دوو شارۆچکەی شیعە نشین و گەمارۆ دراوی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی  ئیرنا،  تیرۆریستانی  تەحریری شام کە لە  هەشتەمی مانگی مارس پەلامارەکانیان بۆسەر فوعە و کەفەریا دەستیان پێ کرد  و تەنیا لە ڕۆژی یەکەم دا زۆرتر لە سەد مووشەک و گوللە هاوەنیان  بەرەو ئەم ناوچەگەلە  هاویشت.

لەبەر ئەوەی ئەم دوو شارۆچکەیە گەمارۆ دراون، ئامارێکی  دروستیان لە ژوماری کوژراو و بریندارانی ئەم پەلامارەی تیرۆریستان لە ئارادا نییە.

تائێستا پێنج منداڵ لەم  ناوچەگەلە کوژراون و ژومارێکی زۆر لە شارۆمەندان بریندار بوون و خەسارێکی زۆر لە ماڵ و ژێرخانەکانی ئەم دووشارۆچکەیە کەوتووە.

یارمەتی خۆراکی بەرتەسک لە ڕێگەی  ئاسمانەوە  بۆ دەیان هەزار داانیشتووی ئەم دوو شارۆچکەیە دەڕژێتە خوارێ و خەڵک لەم ناوچەگەلە لە سەرەتایی ترین  ئیمکاناتی ژیان و دەرمانی بێ بەشن  . 

دوو شارۆچکەی فوعە و کەفەریا  لە باکووری ئەدلیب  ، لە مانگی مارسی 2015 دوای کەوتنی  شاری ئەدلیب  لەلایەن  تیرۆریستانەوە داگیرکرا و لەوکاتەوە تائێستا  هەموو ڕۆژێ دەکەوێتە بەر پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان.

شارۆچکەی فوعە  سی و پێنج هەزار و شاری کەفەریا زۆرتر لە پازدە هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.