درێژەی بوردومانی بەهاوەنی فوعە وکەفەریا لەلایەن تیرۆریستانەوە
تیرۆریستانی تەحریری شام درێژە دەدەن بە هاویشتنی مووشەک و گوللە هاوەن بەرەو دوو شارۆچکەی شیعە نشین و گەمارۆ دراوی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، تیرۆریستانی تەحریری شام کە لە هەشتەمی مانگی مارس پەلامارەکانیان بۆسەر فوعە و کەفەریا دەستیان پێ کرد و تەنیا لە ڕۆژی یەکەم دا زۆرتر لە سەد مووشەک و گوللە هاوەنیان بەرەو ئەم ناوچەگەلە هاویشت.
لەبەر ئەوەی ئەم دوو شارۆچکەیە گەمارۆ دراون، ئامارێکی دروستیان لە ژوماری کوژراو و بریندارانی ئەم پەلامارەی تیرۆریستان لە ئارادا نییە.
تائێستا پێنج منداڵ لەم ناوچەگەلە کوژراون و ژومارێکی زۆر لە شارۆمەندان بریندار بوون و خەسارێکی زۆر لە ماڵ و ژێرخانەکانی ئەم دووشارۆچکەیە کەوتووە.
یارمەتی خۆراکی بەرتەسک لە ڕێگەی ئاسمانەوە بۆ دەیان هەزار داانیشتووی ئەم دوو شارۆچکەیە دەڕژێتە خوارێ و خەڵک لەم ناوچەگەلە لە سەرەتایی ترین ئیمکاناتی ژیان و دەرمانی بێ بەشن .
دوو شارۆچکەی فوعە و کەفەریا لە باکووری ئەدلیب ، لە مانگی مارسی 2015 دوای کەوتنی شاری ئەدلیب لەلایەن تیرۆریستانەوە داگیرکرا و لەوکاتەوە تائێستا هەموو ڕۆژێ دەکەوێتە بەر پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان.
شارۆچکەی فوعە سی و پێنج هەزار و شاری کەفەریا زۆرتر لە پازدە هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.