ڕەخنە لە وەدرۆ نیشان دانی ڕووداوەکانی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330261-ڕەخنە_لە_وەدرۆ_نیشان_دانی_ڕووداوەکانی_سووریا_لە_مێدیا_ڕۆژئاواییەکان
ڕۆژنامە نووسی کوبایی ڕەخنەی گرت لە وەدرۆ نیشاندانی ڕاستیەکانی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • ڕەخنە لە وەدرۆ نیشان دانی  ڕووداوەکانی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان

ڕۆژنامە نووسی کوبایی ڕەخنەی گرت لە وەدرۆ نیشاندانی ڕاستیەکانی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفیزیونی ئێران  " دیانا والیدو " ڕۆژنامە نووسی کۆبایی وتی   :مێدیا  ڕۆژئاواییەکان  ڕووداوەکانی سووریا بۆ وێنە غووتەی ڕۆژهەڵاتییان  بە جورێک بە پێچەوانەی ڕاستیەکانی نیشان ئەدەن  و تڕوڕیستانی  هۆکاری کوژرانی کەسانی سیڤیل ؛ وەک قوربانبانی پەلامارەکانی ئەرتەشی سووریا دەناسێنن .  ڕۆژنامەنووسی  کوبایی  وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی  ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی تڕۆڕیستان ؛ دەربڕینی ڕاستیەکان  بۆ وەرنەگرتنی وێنەکان بە  پێچەوانەی  ڕاستیەکانی  بە پێویست زانی .

دیانا والیدو وەبیریشی هێنایەوە  زۆربەی مێدیا ڕۆژئاواییەکان دەسکەوتەکانی  ئەرتەشی سووریا  لە ڕزگار کرانی غووتەی  ڕۆژهەڵاتیی لە چنگ تڕۆڕیستان  سانسۆڕ دەکەن . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە پێشڕەوی ئەرتەشی سووریا  بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی تڕوڕیستان لە خەڵکی  سیڤیل  وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرن . قەیران لە سووریا  لە ساڵی 2011 وە  بە پەلاماری  بەربڵاوی  تاقمە  تڕۆڕیستەکانی  لاگری کراو  لە لایەن ئەمریکا   و هاوپەیمانەکانی  بۆ  گۆڕینی  ناوچە بە سوودی  ڕژیمی زایونی   دەسپێکرا .