ڕەخنە لە وەدرۆ نیشان دانی ڕووداوەکانی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان
ڕۆژنامە نووسی کوبایی ڕەخنەی گرت لە وەدرۆ نیشاندانی ڕاستیەکانی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفیزیونی ئێران " دیانا والیدو " ڕۆژنامە نووسی کۆبایی وتی :مێدیا ڕۆژئاواییەکان ڕووداوەکانی سووریا بۆ وێنە غووتەی ڕۆژهەڵاتییان بە جورێک بە پێچەوانەی ڕاستیەکانی نیشان ئەدەن و تڕوڕیستانی هۆکاری کوژرانی کەسانی سیڤیل ؛ وەک قوربانبانی پەلامارەکانی ئەرتەشی سووریا دەناسێنن . ڕۆژنامەنووسی کوبایی وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی تڕۆڕیستان ؛ دەربڕینی ڕاستیەکان بۆ وەرنەگرتنی وێنەکان بە پێچەوانەی ڕاستیەکانی بە پێویست زانی .
دیانا والیدو وەبیریشی هێنایەوە زۆربەی مێدیا ڕۆژئاواییەکان دەسکەوتەکانی ئەرتەشی سووریا لە ڕزگار کرانی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی لە چنگ تڕۆڕیستان سانسۆڕ دەکەن . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە پێشڕەوی ئەرتەشی سووریا بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی تڕوڕیستان لە خەڵکی سیڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرن . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕۆڕیستەکانی لاگری کراو لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی ناوچە بە سوودی ڕژیمی زایونی دەسپێکرا .