دمشق دیسان کەوتە بەر هاوەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330867-دمشق_دیسان_کەوتە_بەر_هاوەن
پەلاماری بە هاوەنی شەوی هەینی گروپە ترۆریستیەکانی جێگیر لە غوتەی رۆژهەڵات بۆسەر ناوچەی باب توما ی دمشقی پێتەختی سوریا ، سێ بریندار ی لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2018 04:45 Asia/Tehran
  • دمشق دیسان کەوتە بەر هاوەن

پەلاماری بە هاوەنی شەوی هەینی گروپە ترۆریستیەکانی جێگیر لە غوتەی رۆژهەڵات بۆسەر ناوچەی باب توما ی دمشقی پێتەختی سوریا ، سێ بریندار ی لێکەوتەوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بە هۆی ئەم پەلامارەوە هەروەها زیان گەیشت بە ماڵی خەڵک و ژێرخانە گشتیەکانی ئەم ناوچەیە .

تاقمە ترۆریستیەکان بەم پەلامارە بۆجارێکی دیکە رێککەوتنی ناوچەی دابەزاندنی بارگرژیان پێشێل کرد .

رۆژی پێنجشەممەش پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆسەر ناوچەی باب توما کوژراوێک و دە برینداری لێکەوتەوە .

غوتەی رۆژهەڵات ناوچەیەکی ستراتژیک لە نزیک دمشقی پێتەختی سوریایە کە لە ژێر داگیری گروپە ترۆریستیەکان دایە . گروپە تریۆریستیەکانی جێگیر لەم ناوچەیە تێپەڕگە ئەمنە مرۆییەکان کە بۆ چوونەدەری خەڵکی سوریا لە غوتەی رۆژهەڵات بەدی هاتوون ، ئەدەنە بەر پەلاماری بە هاوەن . ترۆریستان هەروەها رۆژانە لە غوتەی رۆژهەڵاتەوە خەڵکی دمشق بە راکێت و هاوەن ئەدەنە بەر پەلامار .

ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان شەممە 24 ی شوبات بڕیارنامەیەکی بۆ جێبەجێ بوونی ئاگربەسی سی رۆژە لە سوریا و بەدیهێنانی دەسڕاگەیشتنی مرۆڤ دۆستانە بە ناوچە گەمارۆدراوەکان لەو وڵاتە بە تایبەت غوتەی رۆهەڵاتی واژۆ کرد. بە گوشاری روسیا لەم بڕیارنامەیەدا جەخت کراوە کۆتایی هێنان بە تێکەهەڵچوونەکان هەڵمەتی سەربازیی لە دژی گروپە ترۆریستیەکانی ئەلقاعیدە ، بەرەی نوسرە و داعش و تاقمەکانی دیکە کە رێکخراوی نەتەوەکان بە ترۆریستیان دەزانێ ، ناگرێتەوە .

ئەرتەشی سوریا بە ئاڕاستەی داکوکی لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەنیازە غوتەی رۆژهەڵات لە ترۆریستان پاکتاو بکات دەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان فەڕەنسە و بەریتانیا هەوڵ ئەدەن رێگا بگرن لە تێکشکانی ترۆریستان لە غوتەی رۆژهەڵات .