بەیاننامەی سوپای سووریا لەبارەی سەرکەوتن لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i330889-بەیاننامەی_سوپای_سووریا_لەبارەی_سەرکەوتن_لە_غوتەی_ڕۆژهەڵاتی
سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی سووریا رایگەیاند، بەهۆی ئازایەتی هێزە چەکدارەکان وهاوکاریی هاوپەیمانان لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، هێزەکانی سووریا توانیان دەیان ئاوایی، شارۆچکەو مەزرا لەبوونی تیرۆریستان پاکتاو بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2018 07:03 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سوپای سووریا لەبارەی سەرکەوتن لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی

سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی سووریا رایگەیاند، بەهۆی ئازایەتی هێزە چەکدارەکان وهاوکاریی هاوپەیمانان لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، هێزەکانی سووریا توانیان دەیان ئاوایی، شارۆچکەو مەزرا لەبوونی تیرۆریستان پاکتاو بکەن.

سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی سووریا سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا جەختی کرد: هێزە چەکدارەکانی سووریا بەکردنەوەی دوو بازگەی هێمن لەناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتی، ڕێگایان خۆشکرد بۆ چوونەدەری هەزاران کەس لە خەڵک کە تیرۆریستان لەوان وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵکیان وەردەگرت.

لە بەیاننامەی سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی سووریادا هاتووە: سەتا حەفتای ناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەچنگ گرووپە چەکدارەکان وتیرۆریستان ڕزگار کراوە.

سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی سووریا لە بەیاننامەکەیدا داوای لە دانیشتووانی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی کرد ، لەو ناوچانەی هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان و تیرۆریستان دان، بچنە دەر.

دانیشتووانی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی درێژەدەدەن بە چوونەدەر لەو ناوچەیەو لەڕێی بازگەی حەموریە.

سەرلەبەیانی رۆژی هەینی، زیاتر لە دوو هەزار سووری توانیان لەناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی بچنە دەر. رۆژی پێنج شەممەش ڕووسا ڕایگەیاند،١٢ هەزار کەسی سیڤیل لەناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی چوونەدەر.

ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا بۆ پاکتاوکردنی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان کە سەرچاوەی ناهێمنین لەشاری دەمشق، لە٢٥ی فێڤرییەی٢٠١٨ـەوە دەس پێ بووەو قۆناخەکانی کۆتایی خۆی دەپێوێ.