تەکفیریەکان لە سووریا کەوتنە گیانی یەکتر
تیرۆریستەکانی تەکفیری " سوپای ئازادی سووریا " وداعش لە دەوروبەری ڕٶژئاوای پارێزگەی دەرعا لە باشووری سووریا لەگەڵ یەکتر تێکەڵچوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، لەگەڵ پێشڕەوی سوپا وهێزە کانی خۆڕاگری لە سووریا ، ناکۆکی وسەرلیشیواوی لە نێوان سەرکردەی تاقمە تیرۆریستەکانی سوپای ئازاد وداعش لە دەوروبەری ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا تەشەنای سەندووە، بەجۆرێک کە تێکەڵچوونی ناوخۆیی بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی هەر دوولا. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ناوەندی ڕەسمی پیداچوونەوە بەسەرئاشتی سووریا ڕایگەیاند لە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هەتا ئێستاکە فرەتر لە شەش هەزار کەس لە دانیشتوانی گوندەکان وشارۆچکەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگەی تێپەڕگەی " حەموریە " ئەم ناوچەیەیان بەجێ هێشتووە. بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕوسی پیداچوونەوە بەسەر ئاشتی سووریا، یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە ی زەروری وپێویست لەنێوان کەسانێک کە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی چوونەتە دەرێ دابەش کراوە. لە حاڵی حازر هەزاران کەس یش لەپشت تێپەڕگەی حەموریە چاوەڕوانی چوونە دەر لە غوتەی ڕٶژهەڵاتین. پێشتر ڕاگەێندرابوو کە فرەتر لە چل هەزار کەس لە دانیشتوانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەدووی دامەزرانی ئاگر بەس لەم ناوچەیە، لەغوتەی ڕۆژهەڵاتی چوونەتە دەرێ. سوپای سووریا دوای هەژدە ڕۆژ تێکەڵچوون هەتا ئێستاکە لەسەتی هەشتا بەرینایی ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی زاڵبووە. سوپا وهێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە هەروا خەریکی پێشڕەوی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتین . تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگیر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی زۆربەی ناوچە ئاوەدانەکانی دەمیشق ئەدەنە بە ر موشەک وهاوەن وبووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی سووری.