وریایی دانی یونیسف لەمەڕ دۆخی خەڵکی سێڤێلی دانیشتووی "عەفرین"ی باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i331424-وریایی_دانی_یونیسف_لەمەڕ_دۆخی_خەڵکی_سێڤێلی_دانیشتووی_عەفرین_ی_باکووری_سووریا
وتەبێژی سەندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان "یونیسف" هاوکات لەگەڵ وریایی دان لەمەر دۆخی مرۆڤی لەناوچەی "عەفرین"ی باکووری سووریا وتیشی : داگیرکرانی شار لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپە هاوڕەوتەکانی دۆخێکی دژواری بۆ دانیشتوانی عەفرین بەدی هێناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2018 08:40 Asia/Tehran
  • وریایی دانی یونیسف لەمەڕ دۆخی خەڵکی سێڤێلی دانیشتووی

وتەبێژی سەندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان "یونیسف" هاوکات لەگەڵ وریایی دان لەمەر دۆخی مرۆڤی لەناوچەی "عەفرین"ی باکووری سووریا وتیشی : داگیرکرانی شار لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپە هاوڕەوتەکانی دۆخێکی دژواری بۆ دانیشتوانی عەفرین بەدی هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئای پی تی ئین ، ماریکسی مرکادو پاشنێوەڕوی سێ شەممە وتی: داگیر کرانی عەفرین لە لایەن هێزەکانی تورکیا وتاقمی بەناو سوپای ئازادی سووریا ، کە بووە بەهۆی ڕۆخانی ژێر خانەکانی شار، دۆخی ژیانی بۆ هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچە بەتایبەت منداڵان لەگەل دژواری ڕووبەڕوو کردوەتەوە. مرکادو وتی: مەزەنیان کردووە  کە سەد هەزارکەس هێشتا لەشاری عەفرین بن کە نێوەیەکیان مندالن وبە پشتیوان ویارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە بە توندی پیویستیان هەیە . هەرلەم حاڵەدا ئاندرە ماهیچیچ وتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: بە سەرنج دان بە درێژەی تێکەڵچوونەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، گردوپەڕی دەمیشق وعەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئێمە لەبارەی خراپتربوونی دۆخی ئینسانی لە سووریا وشداری دەدەێن . ئەم مەسەلە دەتوانێ شەپۆلی نوێ ئاوارەیی وهەڵوەدابوونی هاوڕێ بێت. سوپای تورکیا وئەندامانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە بەناوی سوپای ئازادی سووریا ڕۆژی یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو سەرەنجام شاری عەفرینیان لە باکووری سووریا بەشێوەی تۆکمە داگیر کرد. سەرۆک کۆماری تورکیا بیستی ژانێڤەری ئەمساڵ دەسپێکرانی هەڵمەتی سەربازی ئەم وڵاتە بە ناوی " چڵە زەیتوونی " لەدژی میلیشیاکانی کورد لە عەفرینی سووریا ڕاگەیاند ، ئانکارا میلیشیا کوردەکان لەم ناوچەیە بە تاقمی تیرۆریستی دەزانێت. ئەردۆغان مەبەست لەم هەڵمەتەی بڕیاری واشنتۆن بۆ بەدی هێنانی گاردیکی سنووری سیی هەزار کەسە بریتی لە هێزە کوردە سووریەکان لە ناوچە سنووریەکانی باشووری تورکیا ڕاگەیاندووە. هێزە کوردەکانی ناوچەی عەفرین دەبیژن پاش کەوتنی شاری عەفرین فرەتر لە دووسەد هەزارکەس لە خەڵکی ئەم شارە ئاوارە وهەڵوەدا بوونە ودەستیان ناگات بە ئاوومادەی خواردەمەنی. دەوڵەتی سووریا بە مەحکوم کردنی کردەوەی تورکیا لە ئەنجام دانی هەڵمەتی سەربازی لە ناوچەی عەفرین وناوچەکانی تری باکووری سووریا - خوازیاری چوونە دەری هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوخاکی خۆی بووە.