سەردانی بەشارئەسەد لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی"ی وڵاتەکەی پەیامێکی ڕوون بۆ دوژمنانی سووریا
ئەندامێکی پەرلەمانی سووریا سەردانەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتەکەی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتی و چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی جێگیر لەو ناوچەیەی بە نیشانەی پێداگری ناوبراو لەسەر پاکتاوکردنی بەتەواوی دەوروبەری دیمەشق زانی لە تیرۆریستان .
سەرۆکی سوریا هەژدەی مارس لە حاڵێکدا سەردانی بنکەکانی سوپای سوریا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دەکرد کە سەتی هەشتای ناوچەکان لە ژێر چاوەدێری سوپای ئەو وڵاتە دایە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیۆن، موهەنەد حاج ئەندامی پەرلەمانی سوریا بە ئاماژەدان بە سەرسوڕمانی کۆمەڵگەی جیهان لە ئامادەبوونی بەشار ئەسەد لە هێڵی بەرایی بەرەکانی شەڕ لە غووتەی ڕوژهەڵاتی هاوکات لەهەڵ هەندێ هەواڵ سەبارەت بە پەلاماری ئەگەری سەربازیی ئەمریکا وتی : سەرۆکی سوریا لە ڕێگەی تێپەڕین لە قەیرانی ئەم وڵاتە بەجاران بەرامبەر بە ئامادەبوون لە بەرەکانی شەڕ پەیامگەلێکی بۆ دۆستان و دوژمنانی سوریا ناردووە .
موهەنەد حاج هەروەهابە ئاماژەدان بە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای سوریا بۆ لەناوبردنی تیرۆریستەکان لە هەموو ناوچەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتی وتیشی: ئامانجی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە خستنەبەر باسی دۆسیەی کیمیایی و کەڵک وەرگرتن ناڕەوا لە دۆسیەی مرۆیی هاوپێوەند بەو لە ئەنجومەنی ئاسایش، شاردنەوەی دەوری ئەفسەرانی هەواڵگریی ئیسرائیلی، ئەمریکی ، فەرەنسایی و بەریتانی لە شەڕ بە دژی سوپای سوریا و ڕێکخستنی تاقمە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتییە.
سوپای سوریا دوازدە و سێزدەی مارس دوو کارگەی چێکردنی چەکی شیمیایی سەر بە تیرۆریستانیان لە ناوچە تازە ئازاد کراوەکان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ریفی دیمەشق دۆزیوەتەوە.