سووریا : ئەمریکا هیچ بایخێک بۆ یاساو ڕێسای نێودەوڵەتی دانانێ
نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕەخنە وگازەندە لە هەڕەشەکانی ئەمریکا لەئەنجومەنی ئاسایش وتی ئەم دەوڵەتە هیچ باێخێک بۆ ئەم ئەنجومەنە وبنەمای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی دانانێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوێترز " بەشار جەعفەری " نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: ئەمریکا چەک وتەقەمەنی بۆ تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سووریا دەنیریت کە هۆکاری دڕندانەترین جەنایەتەکان دەرحەق بە نەتەوەی سووریا بوون. جەعفەری بە مەحکوم کردنی پەلاماری ئیسراییل بۆسەر فڕگەی تیفوڕ لە پاڕێزگەی حومس وتی لەم دەسدرێژیەدا کە بنپێکردنی ئاشکرای بریارنامەی سێسەدو پەنجای ئەنجومەنی ئاسایشتە ، ژمارەیەک لە شارومەندانی سووریا شەهید وبریندار بوون. وتیشی: ئەم دەسدرێژیەی ئیسراییل کاردانەوەی ناڕاستەوخۆ بە سەرکەوتنی ئەرتەشی عەرەبی سووریا لە دەرکردنی تاقمە تیرۆریستە چەکدارەکان لە دەوروبەری شاری دەمیشق وناوچەکانی تری سووریایە .
نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی درۆبێژیەکانی هەندێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش وەکوو چەکی کۆمەڵ کوژە ، هەرئەم وڵاتانە بە درۆوتن هەوڵ دەدەن زەبر بدەن لە سووریا و بارودۆخ بۆ دەسدرێژی بۆسەری ئامادە بکەن.
جەعفەری وتی دەوڵەتی سووریا ئامادەیە هەتا لێژنەی دۆزێنەوەی ڕاستیەکان لە رێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکە شیمیاییەکان بنێرێت بۆ شوێنی کارەساتی بانگەشەیی لە دوما هەتا لە خیراترین کات هاسان کاری بکات.