رەتکرانەوەی چوونەدەری پاپۆڕەکانی ڕوسیا لە تەرتووسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334306-رەتکرانەوەی_چوونەدەری_پاپۆڕەکانی_ڕوسیا_لە_تەرتووسی_سوریا
سەرچاوەسەربازی و دیپلۆماتیکەکانی ڕوسیا ،چوونەدەری پاپۆڕەکانی ئەم وڵاتە لە بەندەری تەرتووسی سوریایان ڕەت کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 07:58 Asia/Tehran
  • رەتکرانەوەی چوونەدەری پاپۆڕەکانی ڕوسیا لە تەرتووسی سوریا

سەرچاوەسەربازی و دیپلۆماتیکەکانی ڕوسیا ،چوونەدەری پاپۆڕەکانی ئەم وڵاتە لە بەندەری تەرتووسی سوریایان ڕەت کردەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا ، سەرچاوەکانی سەربازی و دیپلۆماتیکی ڕووسیا ڕۆژی شەممە چوونەدەری  پاپۆڕی جەنگی ئەم وڵاتەیان لە بنکەکانیان  لە بەندەری تەرتووسی سوریا لەبەر پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ڕەت کردەوە.

بەوتەی  ئەم سەرچاوە سەربازی و دیپلۆماتیکەی ڕووسیا،  هێزی دەریایی ڕوسیا لە بەندەری تەرتووس لە دەریای مەدیتەرانە بۆ ڕێکخستن و گواستنەوەی کەرەستەی  پێویست کەڵک وەردەگرن.

بەرلەمەش ڕاگەیەندرا بوو کە حەوت  گەمی سەربازیی ڕوسیا، بەندەری تەرتووسی  سوریا لەبەر بڕیاری ئەمریکا بۆ پەلامارکردنەسەر سوریا بە جێ هێشتووە.

کاربەدەستانی ئەمریکایی  ڕایانگەیاند  لە پەلاماری بەیانی ڕۆژی شەممەی ئەمریکا بۆسەر سوریا  کە چەندین ئامانجی جیاجیای  هەیە، لە مووشەکی کرووزی توماهاک  کەڵک وەرگیردراوە.

پەلامارەکانی ئەمریکا بەبەشداریی فەرەنسا و بەریتانیا   بۆسەر سوریا بەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستی پێکرا.