نیسان 14, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: هێرش بۆسەر سووریا پێشێلکرانی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە مووشەکییەکانی سێ وڵاتی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە بۆسەر سووریا، وتی: ئەو هێرشانە، پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە ئەلمەیادین؛ مەحەممەد عەلی ئەلحوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن، وتی: پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێزدانەنان بۆ سەروەریی وڵاتان، بووەتە تایبەتمەندیی ئاشکرای ئەمریکا کە گەلی یەمەنیشی تووشی مەینەت و ئازار کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی نەجاتی نیشتمانیی یەمەن لە سەنعاش ، پەلامارە مووشەکییەکانی سێ وڵاتی ڕۆژاوایی بۆسەر سووریای شەرمەزار کردو بە"نایاسایی" ناوبرد.

ئەمریکا لەگەڵ ئینگلیز و فەڕانسە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە دەمشق و حەمسی سووریایان دایە بەرئامانج. ئەو وڵاتە رۆژاواییانە لەڕۆژانی ڕابردوودا بانگەشەی کەڵک وەرگیران لەچەکی شیمیایی لەشاری دوما سەر بەغوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریایان هێنایەئاراوەو بەم بیانووە، هێرشیان کردەسەر سووریا.

سەرپەیڤ