نیسان 14, 2018 17:07 Asia/Tehran
  • چوونی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان بۆ دومای سووریا

ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان گەیشتنە دوما لە گردووپەڕی دەمشق.

هەواڵدەریی ئەلنەشرە ڕاپۆری دا؛ دوابەدوای بانگەشە وئیدیعاکان لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی دەمشق لە چەکی شیمیایی لە دوماو داواکان بۆ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیانە لەوبارەوە، ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند؛ پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان ئەمڕۆ شەممە دەگەنە دوما.

حکومەتی سووریا داوای لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکئامێرە شیمیاییەکان کردبوو، تیمێک لەکارناسان ڕەوانەی دوما بکات.

بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتوویەتی کە ئەو وڵاتە بوار خۆش دەکا بۆ دەسڕاگەیشتنی ئاسانی تیمی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی بۆ هەرشوێنێک لەدوما .

پێشتر سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی ڕووس ڕایگەیاندبوو، پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان بەنیازن لەبارەی کیمیابارانی بانگەشەبۆکراوی حەوتی ئاڤریل لەدومای سووریا، لەخاک و دامەزراوەکانی ئەو شارە نموونەهەڵبگرن.

میدیا رۆژاواییەکان لەڕۆژانی ڕابردوودا ئیدیعایان کرد؛ لە چەکی شیمیایی لەشاری دوما هەڵکەوتوو لەغوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا کەڵک وەرگیراوەو بێ هیچ بەڵگەیەک، سوپای سووریا لەوبارەیان تۆمەتبار کرد.

سەرپەیڤ