نیسان 14, 2018 17:44 Asia/Tehran
  • داوای چین لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی خێرای شەڕی دژبە سووریا

نوێنەری چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەو ئەنجومەنە دەبێ ئەوپەڕی توانای بۆ راگرتنی خێرای شەڕی دژ بەسووریا دەکاربێنێ

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ما ژائۆ شو نوێنەری چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە لە کاردانەوە بە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا لە دژ سووریا وتی: پیکەن داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات خۆببوێرن لەتەشەنا پێدانی کێشەو بەوتووێژ قەیرانی سووریا چارەسەر بکەن.

ژائۆشو پێی داگرت: کردەی سەربازیی یەکلایەنەی ئەمریکا لەدژ سووریا ، دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێساکانی زاڵ بەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.

نوێنەری چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەپێداگریی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە مافی سەروەریی ، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا وتی: هیچ چەشنە ڕێکارێکی سەربازی بۆ پرسی سووریا لەئارادانییەو تەنیا ڕێگای چوونەدەر لەقەیرانی ئەو وڵاتە گەیشتن بەڕێکارێکی سیاسییە.

لەهەمان کاتدا، هوا چونینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پیکەن هەردەم نەیاری زۆرداریی لەپەیوەندییە جیهانییەکانەو داوا لە هێرشبەرانی سەر سووریا دەکات بگەڕێنەوە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان."

سەرپەیڤ