نیسان 15, 2018 19:26 Asia/Tehran
  • ئیدعای مۆگرینی لەبارەی بە کارگرتنی چەک و چۆڵی کیمیاوی لە سوریا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا بە دووپاتکردنەوەی ئیدعای بەکار گرتنی چەکی کیمیاوی لە سوریا ، لە لایەن سوپای ئەم وڵاتە ، خوازیاری دانووستانەی سیاسی لەبارەی قەیرانی سوریا بۆتەوە .

 ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ بەریتانیا  و فەرەنسا، لە ڕۆژانی رابردوو ئیدعای کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاوی لە شاری دووما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردووە بەم بیانوویە،هەڵیانکووتایە سەر سوریا .

 ناوەندی ڕوسی  چاوەدێری بە سەر ئاگر بڕلە سوریا بەڵام ڕایگەیاند، هیچ چەکێکی کیمیاوی نزیک شاری "دووما" لە ناوچەی غوتەی رۆژەهڵاتی لە گردو پەڕی "دیمەشق" پێتەختی سوریا کەڵکی لێ وەرنەگیردراوە.  بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ؛ "فیدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا  رۆژی یەکشەممە لە بیست و نۆهەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب لە شاری زەهرانی عەرەبستان، هەروەها سەرکەوتنی تەوەری خۆڕاگری بەرامبەر تاقمی ترۆریستی داعشیان زەوت و ئیدعایان کردووە: ئێمە بەرامبەر داعش دا سەرکەوتووین.

 فێدریکا مۆگرینی ئاماژەشی کردە سەرکەوتنەکانی گەلی عێراق لەمەڕ بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم و ئیدعای کرد: بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش توانیمان داعش تابەڕادەیەکی زۆر لەناوببەین. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا هەر وەها وتیشی تەنیا ڕێگا چارە لە پرسی فەلەستین، ڕێکاری دوو دەوڵەتییە و ئەمڕۆ ڕەوشی فەلەستین بەتایبەت لە غەززە ڕووی لە شپرزە بوون ناوە کە دەبێ لەم بارەوە وتوویژ بکرێت .

 ستراتژیای سازیش کە رۆژئاوا کەڵکی لێدەگرێت، بووەتە هۆی ئەمەی ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بێت لە سەر درێژەی داگیر کاری و تاوانکارییەکانی خۆی لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی فەلەستین دا .

 

 

 

سەرپەیڤ