گیرانی دوو لاوی سووری بەدەست چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی
کانونی یهکهم 24, 2025 17:30 Asia/Tehran
سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند؛ جم و جۆڵی چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی لە باشووری سووریا هەروا بەردەوامە.
چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شارۆچکەی "جوملە" لە گردووپەڕی ڕۆژاوای دەرعا دەستیان داوەتە جم و جۆڵی بەرفراوان و دوو گەنجیان قۆڵبەست کردووەو لەگەڵ خۆیانیان بردووە. چەکدارانی رژێمی زایۆنی هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە گولـلەی دووکەڵپژێن پەلاماری ژنان و منداڵانیان دا لە ناوچەیەک هەڵکەوتوو لەنێوان گوندەکانی عەدنانیەو رویحینە لە گردووپەڕی باکوریی قونەیتەرە.