نیسان 16, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی زیاتر لە 59 هەزار ئاوارەی سوری بۆ غوتەی رۆژهەڵات

ناوەندی روسیی چاودێری بەسەر ئاشتیی سوریا باسی گەڕانەوەی زیاتر لە 59 هەزار ئاوارەی سوری دەکات بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دمشق .

بە پێی راپۆری هەواڵدەری سانا ، ناوەندی روسیی چاودێری بەسەر ئاشتی سوریا بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان بە هەوڵی ئەم ناوەندە کراوە .

فەرماندەریی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سوریا ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیکدا باسی پاکتاوکردنی بە تەواوەتی غوتەی رۆژهەڵاتی کرد لە پارێزگەی ریفی دمشق . غوتەی رۆژهەڵات ناوچەیەکی ستراتژیک لە نزیک دمشقی پێتەختی سوریایە کە ترۆریستان تا ماوەیەک لەمەوبەر هەر رۆژ لەوێوە ناوچە ئاوادانەکانی دمشقیان ئەدایە بەر رۆکێت و هاوەن .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە ، سەرچاوە ئاگادارەکان بە رەتکردنەوەی ئیدعای میدیاکانی زایۆنیست لە بارەی پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر دەوربەری باشوری پارێزگەی حەڵەب رایانگەیاند : هۆکاری دەنگی تەقینەوەکان لە هەندێ گوندی دەوربەری باشووری حەڵەب لە ناوچەی جەبەل عەزان ، هەڵمەتی مین هەڵگرتنەوەی هێزەکانی یەکینەی ئەندازیاریی ئەرتەشی سوریا بووە .

هەندێ سەرچاوەی هەواڵ شەوی راردوو بانگەشەیان کرد فڕۆکەیەیکی نەناس پەلاماری کردووەتە سەر هەمارێکی تەقەمەنی لە باشووری پارێزگەی حەڵەبی سوریا کە ئەم هەواڵە لە لایەن سەرچاوە مەیدانیەکانەوە بەدرۆ خرایەوە .

سەرپەیڤ