نەسروڵڵا: بارودۆخی سووریا بەقازانجی ئەمریکاو ئیسرائیل ناگۆڕێ
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: رژیمی زایۆنی، کەندوکۆسپی تازەی خستووەتە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سووریادا کە پیویستە هاوکاریمان لەگەڵ نیزامی سووریا زیاتر و پتەوتر بکەین.
حەسەن نەسروڵڵا دوێشەو(یەکشەممە)لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیی حیزبوڵڵا لەناوچەی بۆقاع، لەقسەگەلێکدا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، وتی: ئەگەر هەندێ لایەن وابیردەکەنەوە کە ڕەنگە بارودۆخ لەسووریا بەقازانجی ئەمریکاو ئیسرائیل یان لایەنەکانی دیکە دەگۆڕدرێ، ئاگادار بن کە لەوەهم و خەیاڵدان.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: هێرشی ئەمریکا بۆسەر سووریا پێش هاتنی پشکێنەرانی شاندی ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکی کیمیایی بۆسەر دوما، لە غوتەی رۆژهەڵاتی دەسپێشخەرانە بوو.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: ئەمریکاو فەڕانسە دەیانزانی کە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە دوما، تەنیا شانۆیەکە، بۆیە بەپەلە هێرشیان کردەسەر سووریا.
حەسەن نەسروڵڵا وتی: سەرباری جم و جۆڵی ژمارێک وڵاتی عەرەب و لۆبییە زایۆنییەکان، بەرتەسک و سنوورداربوونی پەلامار بۆسەر سووریا، بەمانی دانپێدانانی ئەمریکا بەهێزو توانای میحوەری موقاوەمەو هەروەها ترس لەو نوقمی خەونێکی دوورودرێژ بوو کە بەحاسانی کۆتایی هاتنی مومکین نەبوو و هەموو ناوچەکە تێوەدەگلێنێ.
حەسەن نەسروڵڵا هەروەها بەڕاگەیاندنی داکۆکی لە لیستی هەڵبژاردنیی"دواڕۆژێکی باشتر" وتی: گەیشتنی ئەندامانی ئەو لیستە بە پەرلەمانی لوبنان، هێزێکە بۆ گشت ئەوانەی بڕوایان بە خۆڕاگریی هەیەو داکۆکیی لێ دەکەن و بروایان بە مامەڵەی زێڕینی"سوپا، گەل و موقاوەمە" هەیە.