نیسان 16, 2018 17:46 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر ناوچەگەلێک لە گردووپەڕی باشووری حەماە

سوپای سووریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی لەنەبەردی دژ بە تیرۆریستانی تەکفیریی توانی ناوچەگەلێکی گردووپەڕی باشووری پارێزگای حەما لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ بکاتەوە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، سوپای سووریا توانی لەو ئۆپراسیۆنەدا، ناوچەکانی بەیت ئەلڕای، جەبەل ئەلکەن و وادی خنزیر کۆنترۆڵ بکاتەوە.

هێزە سوورییەکان لە ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە دەیان تیرۆریستی تەکفیریی بەرەی نوسرەیان کوشت. پێشتریش ناوچەگەلێکی دیکە لە گردووپەڕی حەما لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریا ڕزگار کرابوو.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایدەگەیێنن کە کاروانەکانی هەڵگری یارمەتییە خۆراکییەکان گەیشتوونەتە شاری دومای سووریا. ئەو یارمەتییانە لەکاتێکدا ڕەوانەی شاری دوما کراوە کە هێزە سوورییەکان چەند رۆژ لەوەپێش بەتەواوەتی ئەو شارەیان ڕزگار کرد.

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەپارێزگای ریفی دەمشق بەتەواوەتی پاکتاو کراوە.

غەتەی رۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لەنزیک دەمشقی پایتەختی سووریایە کە تیرۆریستان تاماوەیەک لەمەوبەر هەموو ڕۆژێک لەوێوە، ناوچە ئاوەدانەکانی دەمشقیان دەدایە بەر مووشەک و هاوەن.

سەرپەیڤ