ئەندێشگەی ئەمریکی: ئیسرائیل لە بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لاوازە
ئەندێشگەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند، رژیمی ئیسرائیل توانای بەرەوڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی سووریای نییە.
ئەندێشگەی ئەمریکی"رەند" ئەمڕۆ دووشەممە لەڕاپۆرێکدا نووسی: توانای ئیسرائیل بۆ خستنەژێرکارتێکەریی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریا زۆر لاوازەو ئەو رژیمە ناتوانێ دەوری ئێران یان ڕووسیاو کاریگەربوونی لەسەر مانەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات لاواز بکات.
ئەو ئەندێشگەیە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسی: ئیسرائیل دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نییە لەسەر ڕەوت و ئەنجامی شەڕی ناوخۆی سووریاو دەورگێڕێکی ناکارایە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەندێشگەی ڕەند وتی: لاوازکردنی کارتێکەریی ئێران و ڕووسیا لە سووریا، پێش گرتن بە کردنی دەمشق بە هەڕەشەی سەربازی لەدژ ئیسرائیل، لاوازکردنی شەرعییەتی ئیدیعای خاوەنیەتی سووریا بەسەر بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراو لەوێنەی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ئیسرائیلە کە ئەو رژیمە لەبارەیانەوە لاوازو بێ دەسەڵاتە.
رژیمی ئیسرائیل لەگەڵ تیرۆریستان لەسووریا لەهاوکاری دایەو بریندارانی تیرۆریست لەناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانەییەکانی ئەو رژیمە چارەسەرو بۆ درێژکردنەوەی شەڕ لە سووریا سەرلەنوێ تەیار دەبێ.