نیسان 16, 2018 19:51 Asia/Tehran
  • فەیسەل مێقداد : سووریا ئامادەی هاوکاری لە گەڵ لێژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە چەکە کیمیاییەکانە

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند دیمەشق ئامادەی هاوکاری هەمە لایەنە لە گەڵ لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستیەکان نێردراو بۆ سووریا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکە کیمیاییەکانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕوژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر  و بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی  سانا  فەیسل مێقداد  جێگری وەزیری دەرەوەی  سووریا وتی  :  لە سێ  ڕۆژ لەمەوبەرەوە  ئەو لێژنەیە   چووەتە  سووریا  تا سەبارەت بە  کەڵک وەرگرتن  لە چەکە کیمیاییەکان  لە ناوچە بانگەشە کراوەکان  لێکۆڵینەوە بکات . ئەلمیقدا وتیشی  تا ئێستا  دیمەشق دانیشتنگەلێکی زۆری  لە گەڵ ئەندامانی  ئەو لێژنەیە  هەبووە و سەبارەت بە  ڕێکارەکانی هاوکاری  دوو لایەنە  لە گەڵ ئەوان  وتووێژ  و جەختی کردووە  کە ئامادەیی تەواوی هەیە  بۆ   ئاسان کردنەوەی  ڕەوتی  لێکۆڵینەوەکان .  ئەمریکا بە بەشداری فەڕانسا  و بریتانیا  سەرلە بەیانی  ڕۆژی  شەمە  14  ئاوریل  بە بیانووی  پەلاماری  کیمیایی  لە ناوچەی  دۆما  لە دەڤەری دیمەشق  و تاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا  لەو پەلامارە ، بە بێ  موڵەت دانی ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان پەلاماری سەربازی ئەو وڵاتەی دا . ئەوە لە حاڵێکدایە کە  سێشەمەی  هەفتەی  ڕابردوو  10 ئاوریل  و  بەرلە  پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا  بە فەرمی  داوای لە  ڕێکخراوی   قەدەغەی چەکی  کیمیایی کرد تا سەبارەت بە  بانگەشەی  بەکار هێنانی  چەکی کیمایی  لە شاری دۆما   لێکۆڵینەوە  بکات . 

سەرپەیڤ