نیسان 19, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا گەیشتە دەروازەکانی «الرستن»

سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمان بە دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنێک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای "حەماه" بەتایبەت لە ناوچەی «غورالعاصی» Ghawr al-Assi گەیشتنە دەروازەکانی «الرستن» Al-Rastan.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە لە دەڤەری "حومس و "مەسیاف" دەست پێ بووە، سوپا و هێزەکانی هاوپەیمانی توانیان دەست بگرن بە سەر چەن ناوچە و ١٢ گوندی ڕۆژاوای "سەلمیە" و باشووری ''حەماه"  و هەروەها گوندی «الحمرات» Al-Humrat یان لە باکووری حومەس ڕزگار کرد و نزیکی دەروازەکانی شاری ئەڕەستەن بوونەتەوە.

بێتوو ئەڕەستەن و ناوچەکانی دەڤەری لە بوونی تیرۆریستان پاک ببنەوە، جوتسایدی "حەماه" ، "حومس" و "دیمەشق" دەکرێتەوە و ئەم ڕێگا و جادەیە دەگەڕێتەوە سەر ڕەوشەکەی جارانی واتە پێش ساڵی ٢٠١١.

هەواڵی دیکەیش لە سووریاوە ئەوەیە کە یەکەم گرووپی چەکدار لە ناوچەی قەلەموونی ڕۆژهەڵات لە پارێزگای ڕیف دیمەشق هاتووۆتە ڕیزی لایەنەکانی پەیمانی ئاشتیی نیشتمانی.

"محەممەد شەعبان" فەرماندەری گرووپی چەکداری ناسراو بە «مغاویر صحرا» ڕۆژی چوارشەممە لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە لە سای "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریاوە، ڕازی بووە بە ئاشتی و ئاسایی کردنەوەی باروودۆخی هێزەکانی."

شەعبان پەلاماری مووشەکی ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا بۆ سەر ژمارێک بنکەی نێو خاکی سووریاشی بە دەسدرێژیی ئەمریکایی - زایۆنی وەسف کرد و وتی کە بەرگری لە بست بە بستی خاکی سووریا دەکات و هەرگیز پاشەکشە ناکات.

گرووپی «مغاویر صحرا» یەکێک لە لقەکانی گرووپی تیرۆریستیی چەکداری سوپای ئازاد بوو کە لە ناوچەی "قەلەموونی ڕۆژهەڵات" لە پارێزگای ڕیف دیمەشق چالاکی دەکرد.

سەرپەیڤ