نیسان 19, 2018 13:44 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەنیازی درێژە پێدانی هێرشکردنە سەر سووریایە

کاربەدەستانی ئەمریکایی دەلێن کە پاش پەلاماری ناسەرکەوتوویان بۆ سەر سووریا خەریکی دارشتنی پلانێکی نوێن بۆ ئەوەی پەلامارێکی دیکە بکەنە سەر ئەو وڵاتە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە گێرانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕاپۆرتی دا؛ هەڵسەنگاندنی واشینگتۆن پاش پەلاماری ئەمریکا، بەریتانیا و فەرانسا بۆ سەر سووریا پیشان دەدات کە ئەم پەلامارانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر توانای دەوڵەتی دیمەشق نەبووە و کاربەدەستانی ئەمریکا ئیستا خەریکی دارشتنی پلانێکی نوێن بۆ سەر لە نوێ پەلاماردانی سووریا.

ئەم هەواڵدەررییە بە گێرانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکایی بانگەشەی کرد ، دیمەشق بەشێک لە چەکی شیمیایی بانگەشەکراوی لە ناوچە مەدەنییەکاندا شاردۆتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا، ناوەندی سەرەکیی چەکە شیماییەکانی ئەم وڵاتەی پێکاوە.

ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا سەر لە بەیانی شەممە ١٤ی ئاپریل بە بیانووی تۆڵە سەندنەوەی پەلاماری شیمیایی بانگەشەکراوی ٧ی ئاپریل بۆ سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات، هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا، پەلاماری مووشەکییان کردە سەر ئەم وڵاتە.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ڕۆژاوا ١٠٣ مووشەکی بەرەو ئامانجی جۆربەجۆر لە سووریا تەقاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، ٧١ مووشەکی لە سەرجەم ١٠٣ مووشەکی تەقێندراو بەرەو ئەم وڵاتەی خستە خوارەوە.

دەوڵەتی سووریا لێبڕاوانە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و خوازیاری بەڕێ کرانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نیودەوڵەتی بۆ سووریا ببوو بۆ ئەوە سەبارەت بەو مەسەلەیە لێکۆڵینەوە بکات

سەرپەیڤ