کردنە ئامانجی بنکەی تڕۆڕیستان لە لایەن ئەرتەشی سووریاوە لە باشووری دیمەشق
بۆمب هاوێژەکان و یەکەکانی توپخانەیی ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ دووشەمە جارێکی دیکە بنکە و شوێنی تڕۆڕیستەکان لە باشووری دیمەشقی پێتەختی ئەو وڵاتەیان بوردمان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئیرنا ؛ ئەرتەشی سووریا و میحوەری خۆڕاگری بە پەلاماری ئاسمانی و زەوینی خۆیان بنکەی تڕۆڕیستانی داعش و بەره ی تەحریرولشامیان لە ناوچەی حەجەر ئەسوەد و ئوردووگای یەرمووک لە باشووری دیمەشقیان کردە ئامانج .پەلامارەکانی ئەرتەشی سووریا و بەرەی خۆڕاگری دوای بێ ئاکام مانەوەی وتووێژەکان بۆ چوونەدەری تاقمە تڕوڕیستەکان لە ناوچەی حەجەر ئەسوەد و ئوردووگای یەرمووک لە باشووری دیمەشق لە هەفتەی ڕابردوو دەس پێ بوو و لەو ماوەیەدا دەیان ئەندامی تاقمی تڕۆڕیستی داعش و تەحریرئەلشام کوژراون . ئەرکانی هەواڵدەری شەڕی سووریا ڕایگەیاند لە سەروبەندی دەسپێکی هه لمه تی سەربازی بۆ کۆتایی دان بە ئامادە بوونی تڕۆڕیستان لە پارێزگاکانی حومس و حەما ؛ کۆپتەرەکانی ئەرتەشی سووریا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامە لە ئاسمانی دەڤەڕی باکووری حومس و دەڤەری باشووری حەما داوایان لە خەڵکی سیڤیل کرد تا بنکەی تڕۆڕیستان چۆڵ بکەن . ئەرتەش لەو ئاگادارینامە بەڵێنی داوە تا یارمەتیگەلی خوراکی و پیزیشکی بۆ هەموو خەڵکی سیڤیل کە بنکەی تڕۆڕیستانیان بە جێ هێشتووە دابین بکات . تڕۆڕیستگەلێکی زۆر گوندەکانی هەڵکەوتوو لە دەڤەری حومس و حەمایان داگیر کردووە کە گەورەترینیان تەحریرئەلشامە .