پێداگری چین لەسەر چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ڕێگای وتووێژە سیاسیەکان
نێردراو و نوێنەری تایبەتی چین لە کاروباری سووریا جەختی کرد لەسەر چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ڕێگای سیاسی و وتووێژ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " شیە شیایو یوان " نێردراو و نوێنەری تایبەتی چین لە کاروباری سووریا ڕۆژی دووشەمە وتی پێکەن نەیاری بەرنامەکانی سەربازی دژی سووریایە و نوێنەرانی دەوڵەت و نەیارانی بۆ وتووێژ بانگهێشت کردووە . نێردراو و نوێنەری چین لە کاروباری سووریا جەختی کرد قەیرانی سووریا ڕێگا چارەی سەربازی نیە و پەلامارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا دۆخەکەی ئاڵوزتر دەکات . نوێنەری چین لە کاروباری سووریا وتیشی ئەگەر بڕیارە سەبارەت پەلاماری بانگەشەیی کیمیایی لە سووریا کارێک بکرێت ئەو کارە دەبێ سەرچاوە گرتوو لە لێکۆڵینەوەکانی سەربەخوو بێ لایەنانە بێ . ئەمریکا بریتانیا و فەڕانسا شەمەی هەفتەی ڕابردوو بە بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیایی لە دوما لە غوتە ی ڕۆژهەڵاتیی پەلاماری سەربازی ئەو وڵاتەی دا بانگەشەیەک کە هیچ چاودێرێکی نێونەتەوەیی پشت ڕاستی نەکردەوە .