نیسان 24, 2018 11:19 Asia/Tehran
  • لاورۆف: ئەمریکا لە سوریا ناچێتە دەر

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی : ئەمریکا بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی بەنیازی ئەوە نییە لە سوریا بچێتە دەر .

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سێرگێئی  لاورۆڤ  وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە وتی : دوناڵد ترەمپی  سەرۆکی ئەمریکا  بەڵێنی داوە کە تەنیا ئامانجی ئەم وڵاتە شکستی داعش لە سوریایە بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئیدیعاکاانی، لەڕاستی دا  خۆی لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی  چومی  فورات لە سوریا جێگە کردوەتەوە و بەنیازی ئەوە نییە  ئەم وڵاتە بە جێ بێڵێ  . 

لاورۆڤ وتیشی :   بنیات نانەوەی ئابووریی سوریا،  کات و دەرفەتی  دەوێ  و من لەسەر ئەوباوەڕەم  کە  هەمووی ئێمە دەبێ لە پێناو هاتنەدی بەرژەوەندی گەلی سوریا و بەڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەریی  نیشتمانیی سوریا ، هەوڵ بدەین و بجووڵێنەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێداگری کرد   ئەم قسانەی لەبەر ئەوەیە کە هەندێ لە وڵاتان  زۆرتر بەدوای  دابەشکرانی  سوریادان  . 

دوناڵد ترەمپ ماوەیەک لەمەوبەر ئیدیعای کرد بوو کە هێزی ئەمریکی بەم زووانە  خاکی سوریا  بە جێ دێڵن.

سەرپەیڤ