دەسپێکرانی دووهەمین کۆنفرانسی سووریا لە بروکسێل
دوهەمین کۆنفرانسی سووریا لەژێر ناوی " پشتیوانی لە داهاتووی سووریا وناوچە" لە بنکەی یەکیەتی ئوروپا لە بروکسێل دەستی بەکارکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوهەمین کۆنفرانسی سووریا بە چڕبوونەوە لەسەر پشتیوانیەکانی ئینسانیی وبەهێزکردنی ڕەوتی سیاسی لەژێر ڕێبەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەر کرانی گیرەوکێشە لەم ناوچە ، ئەمڕۆ سێشەممە لە بروکسیل دەستی بەکارکرد.
بڕیارە " فدریکا موگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا وستفان دی میستورانوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لەم کۆنفرانسە وتاربدات.
دوهەمین ڕۆژی کۆنفرانسی بروکسیل سبەێنێ چوارشەممە ، بە کۆبوونەوەیەک بە بەشداری موگرینی ونوێنەرانی لوبنان ، تورکیا وئەردەن لەژێر ناوی سێ وڵاتی سەرەکی میوانداری ئاوارەکانی سووریا بەڕێوەدەچێت.
یەکەمین کۆنفرانسی پشتیوانی لە داهاتووی سووریا وناوچە لە بروکسیل لە مانگی ئاوریلی دووهەزارو حەفدە بە ڕاگەیاندنی کۆکردنەوەی شەش ملیارد دوڵار بایەخ وئیعتبار بۆ پشتیوانی لە چالاکیەکانی ئینسانی وپەرەیی لە سووریا بەڕێوە چوو. لەو کۆنفرانسە دا بڕیاردرا سێ ملیارد وحەفسەد ملوین دوڵاریارمەتی لە دووهەزاروهەژدە هەتا دووهەزارو بیست بۆ سووریابنیردرێت.