کوژرانیی بەرپرسیی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی جێگیرلە سووریا
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگڕبر لەنێوان تاقمە ڕەشەکوژەکانی جێگیرلە پارێزگەی "ئەدلیب"ی سووریا ئەو ناوچەیە هەروا شایەتی تێکهەڵچوون و کوژرانی بەرپرسانی ئەو تاقمە تیرۆریستیانەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری فارس؛ کوژرانی سەرکردەکانی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە حاڵێکدا ئەنجام دەگرێت کە تاقمی ترۆریستی" تەحریر ئەلشام" رۆژی سێ شەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی ڕێککەوتنی ئاگر بڕی کردووە لەگەڵ هاوپەیمانی "بەرەی تەحریری سوریا" و تاقمی" سەقور ئەلشام" و ئیدعاشی کرد ئەم ڕێککەوتنە ، بەمەبەستی ڕاگیرانی هەمیشەیی تێکهەڵچوونەکانە.
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەنجام داروە سەرچاوە بەرهەڵستکارەکان ڕایانگەیاند: "ئەبوو ئەلوەرد کەفر بەتیخ" سەرکردەی ڕەشەکوژەکانی " تەحریر ئەلشام" هاوری گیان پارێزەری لە شاری "مەعرە ئەلنەعمان" ؛ە "ئەدلێب" کەوتە بەر دەسڕێژ و مرد.
"ئەبوو سەلیم بنش" لە سەرکردەکانی تاقمی ترۆریستی "جەیش ئەلئەحرار" یش لە گرد وپەڕی شاری "بنش" لە ئەدلێب لە لایەن چەند کەسی نەناسراو کوژراوە. وێبگای دەنگ وباسی بەرهەڵستکاری "قاسیۆن"یش ڕایگەیاند؛ "مۆستەفا حاج عەلی" سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی فێرکاری وپەروەردە لە ستانی ئەدلیب سەر بە بەرهەڵستکارەکان لە نزیکیی گوندی "ئەلنیرەب" لە رۆژهەڵاتی ئەدلیب کەوتە بەر پەلامار بەڵام گیانی بە ساغی دەربرد.
لە سەرەتاکانیی ساڵی ٢٠١٨ و دوا بە دوای تیکەڵاو بوونەوەی تاقمە ڕەشەکوژەکانی ئەحرار ئەلشام و نورئەلدین ئەلزەنکی لە تەشکی " هاوپەیمانی تەحریری سوریا"، ئەم گرووپە لەگەڵ " تەحریر ئەلشام"تێکهەڵچوون.