گەڕانەوەی دەیان بنەماڵەی سووریایی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی
دەیان بنەماڵەی خەڵکی غوتەی ڕۆژهەڵاتی هەڵکەوتوو لە پارێزگای ریفی دەمشق کە لەترسی گرووپە تیرۆریستییەکان ناچار بوون ماڵ وحاڵیان جێ بێڵن، گەڕانەوە ماڵەکانیان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، ئەو بنەماڵانە لەناوەندی ئاوایی "الحرجلە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای ریفی دەمشق بەشێوەی کاتی نیشتەجێ کرابوون.
سوپای سووریا پاش ڕزگارکردنی دوما دواناوچەی بەجێماو لەدەست تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەدەورووبەری دەمشق، بەمەبەستی دەرپەڕاندنی دواتیرۆریستان لە ئۆردوگای یەرموک و گەڕەکی حەجەرولئەسوەد، لەناوچە باشوورییەکانی دەمشق جێگیربووە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر گردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی سووریا ، کوژران وبرینداربوونی ژمارێک سیڤیلی لێکەوتەوە.
ژمارێکی زۆر لە خەڵکی شارۆچکەکانی هەجین، شەعەفەو سوسە هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ، لەئەنجامی درێژەی بۆردومانی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکاو تێکهەڵچوونی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپی ناسراو بەهێزەکانی دیموکراتیکی سووریا، ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشت و ئاوارە بوون.