یارمەتیی سەربازانی ئەمریکی بە داعش بۆ دەربازبوون لە ڕووباری فوڕات
تیرۆریستانی داعش بەیارمەتی سەربازانی ئەمریکی بە دەربازبوون لە ڕووباری فوڕات، گەیشتنە ناوچە بیاوانییەکانی باشووری رۆژاوای پارێزگای دێرەزووری سووریا.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی عەرەبیی ئەلیەوم بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان، فڕۆکە ئەمریکییەکان بە گەشت لێدان لە بەرزایی نزم، پاکێجەکانی ئەسلەحەو ماددەی تەقینەوەیی پێویستی تیرۆریستانی داعشیان لەئاسمانەوە هاویشتەخوار و پاشان ئەو پاکێجانە لەڕێی چەند ئۆتۆمبیلی تیرۆریستان کۆکرانەوەو گوێزرانەوە بۆ حەفرات لە پارێزگای دێرەزوور.
سوپای سووریا ماوەیەک لەمەوبەر، دوو تیرۆریستی داعشیان لەکاتی دەربازبوون لە ڕۆژهەڵات بۆ رۆژاوای ڕووباری فوڕات گرت کە ئەوان دانیان بەوەدانا کە بەیارمەتی ئەمریکا خەریکی تێپەڕین بەسەر ڕووباری فوڕات بوون بۆ پەیوەست بوون بە تیرۆریستانی دیکەید اعش لە بیاوانەکانی ڕۆژاوای دێرەزوور هەتا لەدژ سوپای سووریا شەڕ بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەناو دژەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی سووریا، تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەسی سیڤیلی سووری لێ کەوتووەتەوە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ماوەیەک لەوەپێش، تەنیا فەرمانبەرێتی ئەمریکا لەسووریای یارمەتی گەیاندن و یارمەتیدانی تەکفیرییەکانی داعش زانیبوو.
قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.