گوێزرانەوەی پێنج سەت تیرۆریست لەپارێزگای "حۆمس"ی سووریاوە بۆ باکووری ئەو وڵاتە
May 23, 2018 13:28 Asia/Tehran
پێنج سەت کەسی سەربە گرووپە چەکدارەکانی جێگیر لە ریفی باکووری پارێزگای "حۆمس"ی سووریا بەرەو باکووری ئەو وڵاتە دەگوێزرێنەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، ئەو کەسانە ، کەسانێک چەکدارن کە لەشارەکانی «تلبیسه» ، «الرستن» و ناوچەی «الحوله» در ریفی باکووری «حمص» ئامادەبوون.
حەوتەی ڕابردوو هێزە سووریەکان توانیان دواکاروانی تیرۆریستان لەگەڵ خێزانەکانیان لەباکووری حۆمس و ریفی باشووری حەماە ببەنەدەر و بۆ باکووری سووریایان بگوێزنەوە.
هاوکات لەگەڵ چوونەدەری تیرۆریستان لە ریفی باکووریی حۆمس و ریفی باشووریی حەماە، ١٢٠٠کیلۆمیتری چوارگۆش لەو ناوچانە پاکتاو کراو شەست و پێنج شارۆچکەو گوند ، ئاسایشی تەواویان تێدا جێگیرە.