قۆڵبەستکرانی یەکێک لە فەرماندە فەڕەنسیەکانی داعش لە سووریا
هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا دەبێژن کە یەکێک لە فەرماندەرانی فەڕەنسیی سەربە گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە شاری "رەقە" ی وڵاتەکەیان قۆڵبەست کردوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کوردەکانی سووریا دوێشەو(پێنج شەممە) لە پەیجی فەرمیی خۆیان ڕایانگەیاند، "ئەدریان لیونل کیالی" ناسراو بە ئەبوو ئوسامە فەڕەنسی کە لە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ساڵی٢٠١٥ی پاریس و ٢٠١٦ش هاوبەش بووە، هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەیانیان گرتووە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، شاڕێی نێودەوڵەتیی دەمشق بۆ حەڵەب(باکووری سووریا) وەک ڕێگای سەرەکیی باکوور بۆ ڕۆژاوای سووریا بەچوونەدەری گرووپە چەکدارەکانی جێی داکۆکیی تورکیا، پاش حەوت ساڵ بەتەواوەتی دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەینیی میدیا سووریەکان بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان، تورکیا داوای لە نەیارانی چەکداری سووری کرد، شار و شارۆچکەکانی "مورک، خان شەیخون، مەعرە نەعمان، سەراقب و جسر شغور"ی سەر بەپارێزگای ئیدلەب جێ بێڵن.
تورکیا بەو گرووپانەی ڕاگەیاندووە کە ئەو بڕیارە دراوەو ڕێگایەک جگە لەوە نییەو هەر تاقمێک نەیەوێ لەو شارانە بکشێتەوە، بەرپرسی تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای سووریایە.
پاش هەوڵی دەوڵەتی سووریا بەپاڵپشتیی بەرەی خۆڕاگریی لەدژ پیلانی لایەنگرانی تیرۆریستان واپێ دەچێ کە ژماردنی بەپێچەوانە بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم لەو وڵاتە دەس پێ بووە.
وڵاتانی ڕۆژاوایی-عەرەبی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بەستراتژیای ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی سووریاو بەپاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بوونەهۆ هەتا دەیان هەزار تیرۆریستی توندڕەو لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەرەو سووریا بکەونەڕێ.
تیرۆریستان لەو ماوەدا، هەزاران شارومەندی سووریان کوشتووەو بەملوێنان کەسیان ئاوارە کردووە.