دۆزینەوەی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستان لە دەوربەری باکووری حومسی سوریا
هێزە سوریەکان لە دەوروبەری باکووری حومس ، ژمارێک سەکۆی موشەک هاوێژ ، مین ، چەندین جۆر هاوەن ، چەکی سووک و تەقەمەنی تیرۆریستانیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەر داگرت .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی الاخباریەی سوریا ، هێزە سوریەکان لە کاتی گەڕان لە گوندی تازە رزگارکراوی غەنتوو لە دەورەوبەری باکووری حومس توانیان ئەم چەکەمەنی و تەقەمەنیانە بدۆزنەوە .
فەرماندرەی گشتیی ئەرتەشی سوریا نێوەڕاستەکانی مانگی ئایار
باسی دامەزرانی ئاسایش و سەقام لە 65 شار و شارۆچکە و گوندی کرد لە دەوبەری باکووری حومس و دەوربەری باشووری حەما دوای ڕادەست کرانی چەکی گروپە چەکدارەکان .
سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاند : رکابەری لەسەر دەسکەوتی شەڕ نێوان هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و تاقمی تیرۆریستیی تەحریر شام لە پارێزگەی ئیدلیب بووەتە هۆی تاوسەندنی بێوێنەی تیرۆرەکان لەم پارێزگەیەدا .
لە هەمان کاتدا ژمارێک لە گروپە چەکدارەکانی جێگیر لە درعا و قەنیتەرە هەڵکەتوو لە باشووری سوریا باسی پێکهاتنی هاوپەیمانیەکی نوێ دەکەن لە ژێر ناوی «جیش الانقاذ» و رایانگەیاند : ئەم هەنگاوە بۆ یەکیەتی نێوان گروپە چەکدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی روسیا و حکومەتی سوریا بە تابیەت دوای پەلاماری یەک بە دوای یەکی ئەم دواییانەی هێزە سوریەکان لە درعا ئەنجام بووە .
راگەیاندنی هاپەیمانیی نوێی گروپە تیرۆریستیەکانی جێگیر لە درعا دوو رۆژ دوای هەڕەشەی روسیا لە دژی ئەم گروپانە لە بارەی کۆتایی رێککەوتنی " کەمکردنەوەی بارگرژیی " راگێندراو لە باشووری سوریا ئەنجام بوو .