May 30, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی دیداری ڕاوێژکارانی سەربازیی سەعوودیا لەگەڵ چەکداران و شەڕڤانانی کورد لە سووریا

دیداری ڕاوێژکارانی سەربازیی عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی کورد لە پێگەیەکی ئەمریکی لە سووریا لەقاودرا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجزیرە، سێ ڕاوێژکاری سەربازیی سەعوودیا هەینیی ڕابردوو لەگەڵ بەرپرسانی دوو لایەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(جێی داکۆکیی ئەمریکا) و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە پێگەیەکی هێزە ئەمریکییەکان لەباشووری شاری عەینولعەرەب لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دیداریان کرد.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، ئامانج لە سەفەری ڕاوێژکارانی سەربازیی سەعوودی بۆ ئەو ناوچەیە، دانانی یەکەی عەرەبی لەوێ یەو بناغەی سەرەکی پێکهێنانی ئەو پێگانە، گرووپی چەکداری"الصنادید" دەبێ کە ئێستا وەک بەشێک لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دێنەئەژمار.

هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی خۆجێی ڕایگەیاند: عەرەبستان لە ئاڤریلی ڕابردوو یارمەتی گەلێکی نارد بۆ پارتی یەکێتی دیموکراتیک لەسووریا و وەزیری سەعوودی بۆ کاروباری کەنداوی فارس لەمانگی ئۆکتۆبری ڕابردوو سەردانی شاری ڕەققەی کرد کەلە کۆنترۆڵی ئەو پارتە دایە، و چاویشی کەوت بە بەرپرسانی ئەمریکی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ژانڤییەی٢٠١٨ ڕایگەیاندبوو، واشنگتۆن بەنیازە لەباکووری رۆژهەڵاتی سووریا سوپایەکی کوردیی سی هەزار کەسیی پێک بێنێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ماوەیەک لەوەپێش لەڕاپۆرێکدا باسی یارمەتی هەواڵگریی عەرەبستانی کردبوو بەو رژیمە بەمەبەستی هێرش کردنەسەر سووریاوهەروەها باسی داوای ریاز لە تەلەبیبی کردبوو بۆ هێرش کردنەسەر لوبنان.

سەرپەیڤ