ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی ئێراق دژی ترۆریستانی داعش لە سووریا
ژێدەرەکانی مەیدانی باسیان لە پەلاماری تۆپخانەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە بۆ سەر مۆڵگەی ترۆریستانی داعش لە خاکی سوریا دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی مالپەری لوبنان"ئەلنەشرە" ، لەم ئۆپەراسیۆنە، هیزەکانی حەشدی شەعبی دوای دیتنی جمو جووڵی ترۆریستانی داعش لە سنووری هاوبەشی سوریا وعێراق، پەلاماری ئەوانیان دا و ژماریک لە ترۆریستانیان کووشت.
ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکات چەندین کەس لە ترۆریستانیش لەم پەلامارە دا بریندار بوون .
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق مانگی رابردووی زایینی مۆڵگەی ترۆریستانی داعشیان لە ناوچەی " هەجین" سەربە "ئەلبووکەمال" لە ستانی دەیرۆزوور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.
بە گوێرەی ڕاگەندرانیی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق، هەموو پەلامارەکانی هیزە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر بنکەی ترۆریستان لە خاکی سوریا، بەهەماهەنگی دیمەشق بەڕێوە دەچێت.
دەوڵەتی عێراق دیسەمبەری ٢٠١٧ ، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازی تاقمی ترۆریستی داعش لەم وڵاتەی ڕاگەیاند، بەڵام پاشماوەکانیی ترۆریستان، بە هەڵاتن بۆ ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی عێراق و هەروەها بەرەو خاکی سوریا بوونەتە هۆی نائەمنی لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریا .